ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئاماژە بە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکە، لەسەر زەروورەتی گەشەی گفتوگۆکان بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارە بەتایبەتی لە سووریا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئاماژە بە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکە، لەسەر زەروورەتی گفتوگۆکان بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارە بەتایبەتی لە سووریا ، شوێنێک کە هەموو شەڕەکان لەسەری کاریگەری دادەنێت، جەختی کرد و زیادی کرد کە ئەوان وەکوو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خەریکی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەن کە چۆن ئەو ناوچە ببێتە نموونەیەک لە ڕێگاچارە بۆ چارەسەری قەیران.

بە نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوار، ئیلهام ئەحمەد لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکە و کاریگەری لەسەر سووریا، وتی: ئەو شەڕە سەداسەد سووریا دەخاتە ژیر کاریگەرییەوە هەروەک هیرش بۆ سەر لوبنان بووە هۆی هاتنی پەنابەران بۆ سووریا. دۆخی ئابووری سووریا لاوازە و تەنانەت ناتوانێت پاڵپشتی لە خەڵکەکەی خۆی بکات و پەرەسەندنی شەڕ لەوانەیە ببێتە هۆی گەرم بوونی شەڕ لە سووریاش.

هەروەها لە درێژەدا وتی کە سووریا ئەبێ خۆی لە ئەم ڕەوتەدا بدۆزێتەوە و بەرەو گۆڕان بڕوات.ئەبێ خەڵکی سووریا بگەنە ڕێککەوتنێکی گشتی و داکۆکییەکانی حکومەتی ناوەندی لەسەر ناوەند بوونی ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.

ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە بەفەرمی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و بەرگری لێی لە ئەو قەیرانە زۆر گرینگە، وتی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەشێک لە سووریایە و پیدانی مافی یەکسان بۆ سەرجەم خەڵکی سووریا گرینگە.