وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە نزیکەوە سەرجەم بنکەکانەی ئەمریکا لە ناوچەکە و جووڵەکانیا چاوەدێری دەکەین و زانیارییەکان لەسەر بنکەی ئەمریکا لە ئوردنمان خستووەتە بەردەست بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە کوەیت وتی: ئێمە لە نزیکەوە سەرجەم بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چاوەدێری دەکەین و جووڵەکانیان چاوەدێری دەکەین و زانیاریەکان لەسەر بنکەی ئەمریکا لە ئوردنمان خستووەتە بەردەستی وڵاتی ئوردنەوە.
دەکەین :

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە بەدوای ڕاگرتنی شەڕ لە ناوچەکەین ئاڵبەت لەوانەتە ڕێگای جۆراوجۆر بۆ ئاشتی بپێوین و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پێوەندیداین.

عێراقچی وتیشی: هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێمانیان وتووە کە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانن چ بگاتە هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان. ئیسرائیل بە هەر شێوەیەک هێرش بکاتە سەر ئێران بە هەمان شێوە وەڵام دەدەینەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەموو دراوسێکان دڵنیامانیان کردەوە کە ئیزن نادەن لە خاک و ئاسمانی ئەوان لە دژی ئێران کەڵکوەربگیردرێت. ئاڵبەت ئەوە چاوەڕوانییەکە کە لە هەموو وڵاتانی دۆست و دراوسێ دەکرێت و نیشاندەری دۆستایەتی و ڕاستی لە پێوەندی لەگەڵ ئێرانە.