ئیرەوانی کە نامەیەکدا بۆ گۆترێش و ئەنجومەنی ئاسایش دوای قسەکانی بایدن لەسەر ڕاگەیاندنی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، ئەو قسانەی ب ەتوندی نیگەرانکەر و هاندەرانە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: ئەو قسانەی بایدن هاندەرانە و بە توندی نیگەرانکەرە، چونکوو یشاندەری پاڵپشتی ئاشكرای ئەمریکا لە هێرشی سەربازی نایاسایی ئیسرائیل لە دژی ئێرانە. ئاوەها قسەگەلێک هەروەها دژی پاگەندەکانی ئەمریکا لەسەر پاڵپشتی لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەیە.

هەروەها لە دەقی ئەو نامەیەدا هاتووە: لە وەڵام بە ئەو هاندانە مەترسیدارە و پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە 18 ی ئۆکتۆبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویە هەر کەسێک کە ئاگاداری کات و چۆنیەتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بێت و یان پشتیوانیی بکات، بە شێوەی لۆژیک ئەبێ ئامادەی لێکەوتەکانی ئەو هێرشەش ببێت.

لە کۆتاییشدا هاتووە کە ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە ئەو هاندانانە ئیدانە بکات و داوا لە ئەمریکا بکات بە پێی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردەوە بنوێنێت.