ئەورووپا کە پێشینەیەکی ڕەشی لە بواری مافی مرۆڤ هەیە و بەردەوام پاڵپشتی جەنایەتکاران بووە و بە چڕی ئازاری ئێرانی داوە، ئێستا هەموو شتێکی تێک داوە و بە گەمارۆی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان، ڕێگاکانی دانوستانی داخستووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی مەسعوود پزشکیانەوە و هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆک کۆمار ، پەیام و سیگناڵی ئەرێنی بۆ وڵاتانی ئەورووپی نێردراوە بۆ ئەوەی کە ڕێگاکانی دانوستان لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپی بکرێتەوە.

بەڵام ئەوان نەک پیرۆزباییان لە پزشكیان نەکرد و لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بەشداریان نەکرد، گڵۆپی کەسکیان نیشان دا بۆ تیرۆری ئیسماعیل هەنیەش.

ئەورووپا جگە لە پاڵپشتی لە ئیسرائیل بۆ کوشتنی خەڵکی فەلەستین، گەمارۆی نوێشی بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

وڵاتانی ئەورووپی لەم دواییەدا ئێرانیان بە بیانووی ناردنی مووشەکی بالستیک بۆ ڕووسیا گەمارۆ داوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی سیای ئەمریکا ئەو بابەتەی پشت راست نەکردووەتەوە.

یەکێتی ئەورووپا بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی کەس و ناوەندە ئێرانییەکان، سێ کۆمپانیای ئێرانی ئەیر، ماهان و ساهاشی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.