Publish Date: ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٤:٤٢

پێشانگای کتێبی کوردی لە باتمان، لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشانگای کتێبی کوردی کە لەلایەن شارەوانی باتمان و بە هاوکاری ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی زمان و فەرهەنگ و سەندیکای فەرمانبەرانی پەروەردە و بارهێنان بەڕێوە چوو، لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی باشی لێکرا. ئەو پێشانگا کە بە بەشداری 30 دامەزراوەی بڵاوگەی جیاواز کراوەتەوە تا 20 ی ئۆکتۆبەر درێژەی دەبێت .

ئەو پێشانگا کتێبە لە باتمان، بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی زمان و فەرهەنگی کوردی و بەرەوڕوو بوونەوەی یەکدەست کردنەوەی زمانی بەڕێوە دەچێت.

ڕەمەزان بیلمەز، سەرۆکی لقی سەندیکای پەروەردە و بارهێنان لە ئێلیح (باتمان) لەسەر گرینگی ئاوەها ڕووداوێک جەختی کرد و وتی: زمانی کوردی لە ژێر گوشاری توندی سیاسەتی هاوشێوەسازی و یەکدەست کردنەوەدایە و ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو گوشارانە ئەبێ لە هەموو بوارەکاندا، لەوانە قسە کردن و نووسین، زمانی کوردی بەکار بهێنین.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە ئەو پێشانگا وەڵامێکە بە سنوور و قەدەغەکردنەکان لە دژی زمان و فەرهەنگی کوردی.
محەمەد حەسەن ئەندامی فەرهەنگ و هونەری شارەوانی باتمان لە ئەو بارەوە دەڵێت: پێشوازی خەڵک لە ئەو ڕووداوە فەرهەنگییە زۆر باش بووە و ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە هێشتا زمان و فەرهەنگی کوردی هۆگری زۆرە.