بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "المصری الیوم"، بە ئاماژە بە دۆخی مەترسیداری ناوچە و هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوئاهەنگی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ هاوکاری لە پێناو گرتبەبەری هەڵوێستێک بۆ وەستاندنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، وتی: وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ هەوڵی زیاتر بدەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنایەتەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەری سەرهەڵدانی "غەزەی دووەم" لە باشووری لوبناندا هەیە، وتیشی: ساڵێک پاش کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی غەزەدا و پاش ئاشکرابوونی هەندێک پیلانی گەشەتەوەرانەی ئەو ڕژیمە، دەرکەوت کە هەڕەشەی گەورە بۆ ناوچە، دوژمنی زایۆنییە.
ناوبراو هەروەها جەختی لە شکستهێنان بۆ پیلانەکان بۆ ئێرانتۆقێنی و ئەهریمەننواندنی بەرەی بەرخۆدان کرد و زیادیشی کرد: کەم ماوەیەدا دەرکەوت کە کێ هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و کێ لە پێناو ئارمانجەکانی فەلەستین و بەرژەوەندیی ناوچەکەدا تێدەکۆشێت.
عێراقچی هەروەها ئاماژەی بە پێداگریی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچەکەدا کرد و ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان ئێمە و میسر هەمیشە بەردەوامە و ئێمە پێشوازی دەکەین لە درێژەدان بەو دانوستان و هاوکارییە هاوبەشانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە زەروورەتی وەستاندنی هێرشی زایۆنییەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەدا وەک تاقە ڕۆڵی ئیجابی و چاوەروانکراو لە ئەمریکا، راشیگەیاند: بێگومان دمارگرژیی ئەمریکا هەمبەر بە ڕژیمی زایۆنی هەمان شتە کە ئاسایشی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات و ئەگەر پڕچەککردنی ڕژیمی زایۆنی بە چەکی ئەمریکایی و ڕۆژئاوایی نەبا، ئێمە شایەدی زۆربەی جەنایەتەکانی غەزە و لوبنان نەدەبوون.
ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کرد کە ئێران هیچکات خوازیاری شەڕ نەبووە و هەڕەشەی داخستنی تەنگاوی هۆرمۆزی نەکردووە و وتی: بەوەشەوە ئێمە بۆ هەموو سناریۆیەکی شیمانەیی ئامادەین و ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، ئێمە وردبینانەی لێکی دەدەینەوە و شێوەی وەڵامدانەوەمان دیاری دەکەین.
وتیشی: ئیسرائیل بە دوای شەڕێکی بەربڵاوە و ئەمە شتێکە کە ئێمە نامانەوێ، بەڵکوو دەمانەوێ ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەکە و ئەمە مومکین نییە مەگین بە چارەسەریی کێشەی فەلەستین بەپێی "دیموکراسی لە سەرزەوینەکانی فەلەستین"دا.