وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەکانی باس کراو لە کۆتایی کۆبوونەوەی بەرپرسانی شۆرای ئەورووپا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندە باس کراوەکان لە کۆبوونەوەی کۆتایی شۆرای ئەورووپا لە ڕۆژی پێنجشەممە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ناڕاست و سەرلێشێوێنەر وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ڕەت کردنەوەی پاگەندەی فرۆشی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بە ڕووسیا وتی: پێشتریش وتوومانە کە کۆماری ئیسلامی وێڕای دژایەتی لەگەڵ شەڕ و جەخت لەسەر ڕێز بۆ یەکپارچەیی سەروەری و خاکی وڵاتەکان، داوای ڕێگاچارەی دیمپلۆماتیک بۆ کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات.

بەقایی هەروەها دەستێوەردانی شۆرای ئەورووپا سەبارەت بە هاوکاری بەرگری و سەربازی نێوان وڵاتەکانی ناڕەوا وەسف کرد.

ناوبراو هەروەها وڵاتانی ئەورووپیی بە هاودەستی لەگەڵ ئیسرائیل لە جەنایەتی جەنگی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.