بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هەواڵی شەهیدبوونی سەرکردەی پاڵەوان یەحیا سەنوار هەیە، بۆ فەلەستین و موسڵمانان هەواڵێکی ناخۆش و دڵتەزێنە، بەڵام بۆخۆی ئاواتە و گەیشتنە بەپلەی شەهادەت و گەیشتنەوەیە بەقافڵەی شەهیدانی سەرکردەی پێش خۆی ئەحمد یاسین و عەبدولعزیز و هەنیە و هتد.
ئاماژەی بەوەشكردووە کە "شەهیدبوونی سەرکردە ئاماژەی گرنگە بەڕاستی و لێبڕانی ئەو سەرکردانە، ئەبێتە وزە و گڕوتین بۆ بزوتنەوەکە، چونکە مەبادیئ بەقوربانی و توندوتیژی گڕئەگرێ و پەرەئەسێنێ".