بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی لاوانی مافی مرۆڤی ئێران وتی: ڕاپەڕین دژی ستەم و بەرگری لە چەوساوان لە تایبەتمەندییەکانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بوو، ئەو لە دژی ڕژیمی زایۆنی خەباتی کرد و ئێستە ئەو ڕژیمی لە چنگی بەرخۆدان دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نۆیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئەمریکی لە ڕوانگەی ڕێبەری ئێران لە لایەن ڕێکخراوی ڕێکخراوی لاوانی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆڵی کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانی دەنگ و ڕەنگ بەڕێوە چوو.

ئایەتوڵڵا محەمەدی عێراقی سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری لە قوم، سەید عەبدوڵڵا سەفیەدین بەرپرسی نووسینگەی حزبوڵڵای لوبنان لە ئێران، سەردار ئیبراهیم جەباری ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپا، شێخ غازی یووسف حەنیفە زانای گەورەی سوننە و سەرۆکی لیژنەی ئەمیندارانی کۆبوونەوەی زانایانی موسڵمانی لوبنان، حوجەتولئیسلام سەید موحسن مووسەوی جێگری یەکەمی دادستێنی گشتیی وڵات، ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران، باقر دەروویش سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەحرەین و ئەمین ئەنساری بەڕیوەبەری گشتیی ڕێکخراوی لاوانی مافی مرۆڤی ئێران لەو دانیشتنەدا بەشدار بوون.

بێ پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیسرائیل حەوتەیەکیش بەرگە ناگرێت

لە سەرەتای ئەو کۆنفڕانسەدا ئەمین ئەنساری بە ئاماژە بە تیرۆریزمی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و ڕووداوی دڵتەزێنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان وتی: شەهیدبوونی نەسروڵڵا بە واتای تەواوبوونی حزبوڵڵا نییە و تەکوزیی بەرخۆدان هەر وەک پێشتر، مەجاڵی ئەو شتە نادات.

بەڕیوەبەری گشتیی ڕێکخراوی لاوانی مافی مرۆڤی ئێران وتیشی: ڕژیمی زایۆنی بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا تووشی جەنایەت هاتووە و ئەمە لە مێژوودا بێ‌هاوتایە. ئەگەر ئەمریکا دەست لە پاڵپشتییەکانی هەڵگرێت، ەئو ڕژیمە درۆیینە یەک حەوتەش بەرگە ناگرێت.

داهاتوو هی چەوساوانە؛ ئەم مزگێنیەیان بدەنێ

حوجەتولئیسلام سەید موحسن مووسەوی وێڕای نرخاندنی پێگەی شەهید لە قوتابخانەی شیعە و ئیسلامدام بە تایبەت شەهیدانی بەرخۆدان، وتی: مێژوو سەلماندوویەتی هیچ حاکمێکی ستەمکار نەیتوانیوە بەسەر چەوساواندا زاڵ بێت. داهاتوو هی چەوساوانە و ئەو مزگێنیەیان بدەنێ.

جێگری یەکەمی دادستێنی گشتیی وڵات بە ئاماژە بە شکست‌هێنانی پڕۆپاگەندەکانی زلهێزان بۆ داپۆشینی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، جەختی کرد: ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ١ و ٢ مەزنایەتییەکی تۆمار کرد و ئێران ئیسلامی درەوشایەوە. سەبارەت بەو مەزنایەتی و دەسەڵاتی ئێران و هێزەکانی حزبوڵڵا، ئەنساروڵڵا، حەماس و بەرخۆدانی عێراق بۆ بەرەی گەنجی ئێرانی، عەرەبی و کوەیتی بدوێن، با بییستن و بزانن و بکێشینەوە لە ڕژیمی درۆیینی زایۆنی.

بەڵێنی ڕاستی ٢ بەشێکی چکۆلەی توانای سەربازی ئێران بوو

سەردار ئیبراهیم جەباری وتی: لە ٧ی ئاکتەوبر بەملاوە ڕژیمی زایۆنی جگە لە شەهیدکردنی ٥٠ هەزار مرۆڤی بێ‌تاوان هیچی پێنەکراوە. ئەوڕۆکە هێزی سەربازیی حەماس و حزبوڵڵا تۆکمەترە لە ڕابردوو.

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپا ئاماژەی بەوەش دا: بی‌بی‌سی دوای ئۆپەراسیۆنی بەڵینی ڕاستی ٢ ڕایگەیاند کە ئەفسانەی گومبەزی ئاسنین تێکشکاوە. هێرشی ئێران سەلماندی کە ئو گومبەزە بەرگەی ناگرێت و دیارە ئەمە بەشێکی چکۆلەی توانای سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.