بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، ئەمیر سەرتیپ محەمەد حسێن دادڕەس جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەش، ئەمیر سەرتیپ حەمید واحدی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، سەردار محەمەد کازمی فەرماندی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا، دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەنگ کەری ئەرتەش و سەردار عەلی محەمەد نائینی وتەبێژ و جێگری پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە لیستی گەمارۆکانی بریتانیادان.
بریتانیا هەروەها ڕێکخراوی گەردوولی ئێرانی گەمارۆ دا.
ئەگەرچی تۆمەتی بریتانیا لە هەندێک لە ئەو کەسانە لەوانە فەرمانبەرانی ئەرتەش گواستنەوەی ئیکمانات بۆ ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا لەلایەن فڕۆکەوانی ئەرتەشە و پێوەندی بە بەڵێنی ڕاستەوە نییە؛ بەڵام هێزی ئەرتەشی ئێران بێ گومان هۆکاری سەرەکی ئەو کارە نەگونجاوە لەلایەن بریتانیاوە بووە.
بریتانیا وەلوو وڵاتێکی ئیستعماری، مێژوویەکی پڕ لە سووکایەتی و ستەم لە گەلانی دیکەی هەیە کە نیشانەری ڕۆحی سوڵتەخوازانەیە.
لە شەڕی تریاکەوە بگرە تا دابەش کردنی ئەفریقا، بریتانیا بەردەوال لە هەوڵدا بووە کە بە کەڵکوەرگرتن لە هێزی سەربازی و ئابووری خۆی، سەرچاوەی وڵاتانی لە قازانجی خۆی بەکار بهێنێت.
ئەو وڵاتە بە پاگەندەی پەرەپێدان بە شارستانییەت، هەوڵی لەناوبردنی فەرهەنگ و کۆمەڵگا خۆجەییەکانی داوە و خۆی وەکوو ڕزگارکەرێک ناساندووە کە لە ڕاستیدا، تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆی شوێنگیری دەکات. هەڵسوکەوتی ئیستعماری بریتانیا نەک بووەتە هۆی سووکایەتی بە گەلانی دیکە، بەڵکوو کاریگەری ڕووخێنەری لەسەر پێکهاتەت کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتانی دیکە داناوە.
کۆتایی مفتەخۆر و دابەزینی نەرم
بەڵام ئەمڕۆ چی دیکە گەلان ئاگادار بوونەتەوە و بریتانیا ناتوانێت وەکوو رابردوو دزی بکات.
لە ساڵی 2024، ئابووری بریتانیا لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوو بووەتەوە کە کاریگەری قووڵی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان و دۆخی گشتی وڵات داناوە.
تێچووی ژیان لە ئەو وڵاتە هەر ڕوو لە زیاد بوونە و ئەو بابەتە کاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر توانی کڕینی خەڵک. تێچووی خانووبەرە بەتایبەتی لە لەندەن زۆر لە سەرەوەیە و بنەماڵەکان تووشی کێشی جیدی بوونەتەوە.
کێشەی پێکهاتەیی وەکوو پیری حەشیمەت و دابەزینی توانی هێزی کار دەتوانێت بەرچاوگەی درێژخایەنی ئابووری بریتانیا بخاتە ژێر کاریگەرییەوە و کۆی ئەو کێشانە بووەتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت ئەبێ بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی هەوڵی زۆر بدات.
گەمارۆدانی سپای ئیسلام لەلایەن دزێوترین وڵاتی مێژووەوە چیرۆکێک وەبیرمان دەهێنێتەوە.
مێشوولەیەک لەسەر شاخی گایەکی نێر دادەنیشێت. دوای ماوەیەکی زۆرەوە بڕیار دەدات کە لەوێ بڕوات، بەڵام پێش لە هەستانی بە گا نێرەکە دەڵێت کە ببوورە بوومە هۆی ماندووبوونت و داوای لێبوردن دەکەم، گا نێرەکە لە وەڵامدا دەڵێت: مەگەر بە هاتنت زانیم تا تێبگەیم کە کەی دەڕۆی؟
هەندێک لایەن ئەوەندە لاواز و کزن کە بوون و نەبوونیان یەکسانە. ئەوانە سوودیان بۆ هیچ کەسێک نییە؛ بەڵام زیانیان هەیە.
کۆتایی باسەکە
هەوڵی بریتانیای گەورەی دوێنێ و ڕێوی پیری ئەمڕۆ، لە گەمارۆدانی پیاوە دلێرەکانی ئێران، بەس هەوڵدانە بۆ ئەوەی کە بکەوێتە بەرچاوانەوە.
لایەنی پێکەنینی باسەکە ئەوەیە کە ئەوان وتەبێژ و جێگری پێوەندییە گشتیەکانی سپا گەمارۆ دەدەن کە ئەرکێک جگە لە ڕاگەیاندنی لە ئەستۆ نییە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەوان پاگەندەی ئازادی راگەیاندن دەکەن.