بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "واع"، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ محمە شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندیی دوولایەنەی پاریس و بەغدا، جەختی لە کشانەوەی هێزەکانی فەڕەنسی لە خاکی عێراق کرد و وتی: پارسی پابەندە بە خشتە کاتبەندیی کشانەوەی هێزەکانی و هەنگاونان بەرەو پێوەندییەکی سازێنەری دووقۆڵی.
سەرۆک وزەیرانی عێراقیش لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا جەختی لە ئامادەیی عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی ڕێکخستنی هەوڵی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە پێناو سەقامگیری ئاسایشی ناوچە و کەمکردنەوەی پاشهاتەکانی شەڕ کرد کە بڕیارە لە لایەن فەڕەنساوە بەڕیوە بچێت.