ڕاوێژکاری فەرماندەی سپا وتی: تا چەند ڕۆژی داهاتوو ئایەتوڵڵا خامنەیی نیشان فەتح ئاراستەی سەردار قائانای دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیبراهیم ئیجباری جەختی کرد کە سەردار قائانی فەرماندەی سپای قودسی شۆڕشی ئیسلامی تەندروستە و بە ئومێدی خودا لە ڕۆژانی داهاتوو نیشانی فەتح لە ڕێبەری ئێران وەردەگرێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە لێدوانی شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی لاوازییەکان بەرەی بەرخۆدان ڕایگەیاند: لێدوانەکانی نەعیم قاسم لە لوبنان مزگێنی سەرکەوتن و ئامادەیی ڕۆژبەڕۆژە.

سەردار ئیجباری جەختی لەوەش کرد کە لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سووریا هیچ ئێرانییەکی تێدا نەبووە.