بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە ئانادۆلۆ، ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا(میت) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە کوژرانی سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) بە ناوی "غەزال بەڵگە" لە ئۆپەراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: غەزال بەڵگە ئەندامی خۆبەخشی پەکەکە بە دوای خۆتەقاندنەوە لە تورکیا بووە کە دوای گرتنە ژێر چاوەدێریی لە ناوچەی عاموود لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج.
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم سەرکردە ژنەی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆتە ئەندامی پەکەکە و لە ئۆردووگاکانی ئەو حزبە لە باکووری عێراق مەشقی سەربازی دیوە و پاشان وەک فەرماندەیەک لە ٢٠٢١ چۆتە عاموودا لە سووریا و لەوێ ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە ئەندامگرتن بۆ پەکەکە.