سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران بەشێک لە لەوحەکانی سەردەمی هەخامەنشییەکانی ڕوونوێنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران وێڕای گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی میراتی فەرهەنگی و کۆمەڵێک لە چالاکانی ئەو بوارە، بەشێک لە لەوحەکانی سەردەمی هەخامەنشییەکان کە بڕیارە لە سبەینێوە بکەوێتە بەرجاو خەڵکەوە، ڕوونوێنی کرد.

ئەو لەوحانە لە مەودای ساڵانی 1311 بۆ 1314 لە کۆمەڵەی تەختی جەمشیر لە ئەو شوێنە دۆزرایەوە، بەهۆی نەبوونی زانستی خوێندنەوەیان لە وڵات، لە ڕێککەوتنێکدا نێردرایە دامەزراوەی ڕۆژهەڵات ناسی ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی 1327 بۆ 1403 گەڕێندراوەتە ئێران .

ئەو لەوحانە بریتین لە زانیاری بەنرخ سەبارەت بە ڕێکوپێکی، پێکهاتە و کارکەردی حکومەت، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لەوانە بیمە و خزمەتگوزاری بە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لەوانە ژنانی دووگیان و کەسانی خاوەن پێداویستی و ...