عێراقچی لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ هاوتای میسریی خۆی بە ئاماژە بەوەی ئێران بە دوای تەشەنەدان بە ناکۆکییەکانی ناوچەوە نییە، وتی: هیچ ترسێکمان لە شەڕ نییە و بو تەندی وەڵامی هەر جۆرە سەربزێوییەکی نوێی ئیسرائیل دەدینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا بۆ لێکدانەوەی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیان لە زەروورەتی بەرزکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە پێناو وەستاندنی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و غەزە و هەناردەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئاوارەکان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو گفتوگۆیەدا وێڕای ئاماژە بە سەفەری ئەمدواییەی بۆ بەیرووت، دۆخی بەرخۆدان لە وڵاتەی گونجاو وەسف کرد و جەختی لە ئامادەیی تەواوی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشگەلی شیمانەیی زەوینی ئەرتەشی زایۆنی کرد.

عێراقچی هەروەها بە ئاماژە بەوەی ئێران بە دوای تەشەنەدان بە ناکۆکییەکانی ناوچەوە نییە، وتی: هیچ ترسێکمان لە شەڕ نییە و بو تەندی وەڵامی هەر جۆرە سەربزێوییەکی نوێی ئیسرائیل دەدینەوە.