دەوڵەتی ئاڵمانیا لەم دواییەدا هاوکاتی ڕەوانەکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ تورکیا پەرەی بە گوشارەکانی دژی چالاکانی کوردی تورکیا داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ئاڵمانیا کە سێ ساڵ لەوە پێش قەدەغەی خستبووە سەر هەڵگرتن هەر جۆرە ئاڵا و هێمایەکی کوردەکانی تورکیا و سووریا لە خاكی وڵاتەکەی، لەم دواییەدا وێڕای ڕەوانەکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ تورکیا، گوشاری زیاتری خستۆتە سەر چالاکانی کوردی تورکیا

گۆڤاری ئیشپیگێل لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی ئاڵمانیا کە پێشتر بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان و هەڵوێست دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا، پێشی بە ناردنی چەکی پێشکەوتە بۆ تورکیا گرتبوو، لە هەڵمەتێکی نوێدا ناردنی چەک بۆ تورکیای بە بایەخی سەدان ملیۆن دۆلار لە سەر گرتۆتەوە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە دادگایی کەنعان ئەیاز هاووڵاتیی کوردی تورکیا لە لایەن دەزگای دادی ئاڵمانیا بە تاوانی هاوکاریی پەکەکە، نووی: دەوڵەتی ئاڵمانیا لەمدواییەدا بۆ هاوڕێی لەگەڵ تورکیا گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر چالاکانی کوردی پەنابەری ئەو وڵاتە.