تەرمی مامۆستا حسامەدین ئەمین لە کەسایەتییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی شاری سنە و کارمەندی دامەزرێنەری ڕادیۆی کوردی تاران و کرماشان، لە پاژی هونەرمەندانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی مامۆستا حسامەدین ئەمین کە ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردبوو، ئەوڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر بە ئامادەبوونی تاقمێکی زۆر لە هونەرمەندان و ئەدەبدۆستانی پارێزگای کوردستان لە پاژی هونەرمەندانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپاردەی خاک کرا.

مامۆستا ئەمین لە دایکبووی شاری سنە و ئەندامی دامەزرێنەری بەشی کوردی ڕادیۆ تاران و بەڕێوەبەری پرۆگرامی "کاروانی شێعر و مۆسیقا" و "کەشکۆڵی ڕەنگاوڕەنگ" لە ڕادیۆ کرماشان بوو.