AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٦ ١٩:١٦

هونەرمەند ناسراوەی سنەیی؛

مامۆستا حەسامەدین ئەمین ئەسپاردەی خاک کرا

مامۆستا حەسامەدین ئەمین ئەسپاردەی خاک کرا

تەرمی مامۆستا حسامەدین ئەمین لە کەسایەتییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی شاری سنە و کارمەندی دامەزرێنەری ڕادیۆی کوردی تاران و کرماشان، لە پاژی هونەرمەندانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی مامۆستا حسامەدین ئەمین کە ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردبوو، ئەوڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر بە ئامادەبوونی تاقمێکی زۆر لە هونەرمەندان و ئەدەبدۆستانی پارێزگای کوردستان لە پاژی هونەرمەندانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپاردەی خاک کرا.

مامۆستا ئەمین لە دایکبووی شاری سنە و ئەندامی دامەزرێنەری بەشی کوردی ڕادیۆ تاران و بەڕێوەبەری پرۆگرامی "کاروانی شێعر و مۆسیقا" و "کەشکۆڵی ڕەنگاوڕەنگ" لە ڕادیۆ کرماشان بوو.

News ID 52128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha