فەرماندەی گشتی سپا لە پەیامێکدا وەرگرتنی نیشانی فەتح لە دەستی ڕێبەری ئیران بە سەردار حاجی زادەی پیرۆزبایی کرد و وجەختی کرد کە وەڵامی هەر جۆرە هیرشێکی ئیسرائیل بە هێزەوە دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی سپا لە پەیامێکدا وەرگرتنی نیشانی فەتح لە دەستی ڕێبەری ئێران بە سەردار حاجی زادەی پیرۆزبایی کرد.

لە پەیامەکەی سەردار سەلامی بۆ سەردار حاجی زادە هاتووە: وەرگرتنی نیشانی فەتح لە دەستی ڕێبەرەوە کە بە بۆنەی هەوڵی دلێرانەی ئێوەوە بۆ جێبەجێ کردن ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو، اکریگەر، درەوشاوە و سەرکەوتوانەی هێزەکانی ئیسلام لە وەعدەی سادقی 2 لە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان و سزای ئیسرائیل ئەنجام درا، بووە هۆی خۆشحاڵی من و هەموو هێزەکانی سپای پاسداران.

گەلی ئێران دڵنیا دەکەینەوە لە چوارچێوەی ستراتیژی راگەیێندراوی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر دوانەخستن و پەلە نەکردن لە وەڵام بە دوژمنەکان و ڕەوایی و لۆژیک بوونی بەرگری لە یەکپارچەی ئێران، لە ئەوپەڕی ئامادەیی پێویست، وێڕای پاڵپشتی لە فەلەستین و لوبنان هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بە توندی وەڵام دەدەینەوە.