ڕێبەری باڵای ئێران "میدالیای فەتح" بە سەردار حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بەخشی دوای ئۆپەراسیۆنی درەوشاوەی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا، ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆدشی ئیسلامی، میدالیای فەتح (سەرکەوتن)ی بە سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەخشی.

خەڵاتکردنی سەردار حاجی زادە بە ئەم نیشانەیە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی درەوشاوەی "بەڵێنی ڕاستگۆیان" بووە.

میدالیای فەتح وەک هێمای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی شەڕڤانانی ئیسلام و براوەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەڵبژێردراوە.

ئەم نیشانەیە لە سێ گەڵای خورما و قوبەی مزگەوتی گەورەی خوڕەمشار و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدێت.