نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی خۆی بە مووشەکی زۆر پێشکەوتوو وەڵام دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وتی ئێمە وەکوو هەندێک لە بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە سیاسەتی بێدەنگی راگرتن ناگرینە پێش و وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەدەینەوە.

ناوبراو هەروەها وتی کە ئەگەر ئیسرائیل لە دژی ئێران هەوڵێکی نالۆژیک ئەنجام بدات بێ گومان ئەوا سەرجەم مووشەکە زۆر پێشکەوتووەکانی ئێمە ئامادەی هاویشتنن و لە 24 کاتژمێردا ئەو ڕژێمە لە سەر گۆی زەوی دەسڕینەوە.