حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە چەند کۆبوونەوەی سەربازیی زایۆنی مووشەکباران کردووە و بەرەنگاری هەوڵی نوێی سەربازانی زایۆنی بۆ دزەکردنە لوبنان بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواكی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سەربازانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنگەلێکی بەردەوامدا مووشەکباران کرد.

لە بەیاننامەی حزبوڵڵادا هاتووە: لە پێناو پاڵپشتی لە گەلی سەربەرزی فەلەستین و بەرگری لە لوبنان و لە کاردانەوە بە هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر شار، گوند و خەڵکی سفیل، کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٣ی ئاکتەوبر کۆبوونەوەی سەربازانی دوژمنی زایۆنی لە هاوێری شارۆچکەی ئەدمیتی بە چەندین مووشەک کردە ئامانج.

هەروەها لە بەیاننامەیەکی تردا حزبوڵلا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە هاوێری مۆڵگەی ڕاهب، مەودای شتۆلا و ڕاهب، شارۆچکەی یەرئۆن، ڕێڕەوگەی فاتمە، هاوێری دەریاچەی تەبەریا و شارۆچکەی یەعرای لە سەرزەویەن داگیرکراوەکانی مووشەکباران کردووە.