پزشكیان لە دیداری فەیسەڵ بێن فەرحان وتی: ئێمە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان بە برای خۆمان دەزانین و لەسەر پێداویستی وەلانانی کێشەکان و یەکگرتوویی زیاتر جەخت دەکەین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە سەفەرەکەیدا بۆ قەتەر لەگەڵ فەیسل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانیش دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەو دیدارەدا وێڕای خۆشحاڵی لە رەوتی روو لە پەرەی پێوەندی دوو وڵاتەکە، لەسەر ویستی کۆماری ئیسلامی بۆ گەشەی هاوکاریەکان لەگەڵ عەربەستان لە هەموو بوارەکاندا جەختی کرد و وتی: ئێمە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان بە برای خۆمان دەزانین و لەسەر پێداویستی وەلانانی کێشەکان و یرکگرتوویی زیاتر جەخت دەکەین چونکوو پێمان وایە ئەوەی کە بووە هۆی پەرەسەندنی ئیسلام دۆستایەتی و برایەتی نێوان موسڵمانان بوو.

پزشکیان رووداوەکانی لوبنان و غەززەی گرینگترین پرس و کێشەی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و بە ئاماژە بە هەوڵی ئەم دوایی ئێران بۆ کردنە ئامانجی بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی ئیسرائیل وتی: هەر ئەو جۆرە کە ئێمە چەندین جار ڕامانگەیاندووە بە هیچ لەونێک پێشوازی لە بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ناکەین و ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانی ئێمەش وەڵامی ڕەوا بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دوای بەڵێنی درۆیی ئاگربڕ لە غەززە لە باتی دان بەخداگرتنی ئێران بوو.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : ئەگەر ئەمڕۆ ئیسرائیل وێراویەتی هێرش بکاتە سەر غەززە بە هۆی چەن دەستەیی و یەکگرتوو نەبوونی وڵاتانی ئیسلامییە و ئەگەر یەکگرتوو نەبینەوە، ئەمڕۆ غەززە و لوبنان و سبەینێ دیکە وڵاتە ئیسلامییەکان تووشی دەبن.

پزشکیان هەروەها لەسەر گرینگایەتی ڕۆڵ و پێگەی عەرەبستان وەکوو وڵاتێکی گەورەی ئیسلامی لە سەر راگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاواییەوە جەخت یکرد.

فەرحانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێمە دەمانەوێت کێشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ هەمیشە دابخەین .