بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و قەتەر ٦ بەڵگە و یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکارانەیان لە کەرتی جۆراوجۆری ئابووری و بازرگانی، فەرهەنگی، پەروەردە و وەرزشیدا پێکەوە واژۆ کرد.
هاوکاری لە پلانی گەشەی بەندی دیر، تەندروستی، ئاسایش و بازرگانی زیندوو، پلانی راپەڕاندنی هاوکارییە فەرهەنگییەکان تا کۆتایی ساڵی ١٤٠٥ و پلانی ڕاپەڕاندنی هاوکارییە وەرزشییەکان تا ساڵی ٢٠٢٦ بەشیک لە گرنگترین بەڵگە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بوو کە لە لایەن وەزیرانی وزە، کاروباری دەرەوە و وەرزش و گەنجانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هاوتایانی قەتریدا واژۆ کرا.