Publish Date: ٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٩

"شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی"، ئەمیری قەتەر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیوانی ئەمیری ئەم وڵاتە، بە فەرمی پێشوازی لە مەسعوود پزشکیان کرد، کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئابووری و سیاسی سەفەری بۆ دەوحە کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی بەخێرهاتنی فەرمیدا، پاش ژەنینی سروودی نیشتمانی و گرتنی وێنەی یادگاریی سەرۆکانی ئێران و قەتەر، ئەندامانی شاندی باڵای دوو وڵات ناسێنران.

ڕاستەوخۆ دوای مەراسیمی پێشوازی ئەمیری قەتەر، شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات گفتوگۆی دوو قۆڵی ئەنجام دەدەن و دواتر سەرۆکی هەردوو وڵات بە شێوەیەکی تایبەت چاویان بە یەکتر کەوت.

هەروەها بەڵگەنامە گرنگەکانی هاوکاری دوو قۆڵی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و قەتەر لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئێران و قەتەرەوە بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی دوو وڵات و لە کۆتاییدا میری قەتەر و سەرۆک کۆمار واژۆ دەکرێن.

لە کۆتایی دیدار و ڕاوێژی سەرکردە و بەرپرسانی دوو وڵاتدا، میری قەتەر و سەرۆکی وڵاتەکەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی ڕاوێژ و وتووێژە دوو قۆڵییەکان ڕوون دەکەنەوە.