بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی، لە وەڵامی تاوانەکانی شەهیدکردنی "ئیسماعیل هەنیە"، "سەید حەسەن نەسروڵڵا" و سەردار "نیلفرووشان" خەڵکی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و هاواری اللە اکبریان بەرز کردەوە.
دوابەدوای هێرشی مووشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هانیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەردار نیلفرووشان، خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و خۆشیان دەربڕی.
خەڵک کە لە سەرەتای هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاگادارکرانەوە، بە دروشمی "ئەڵڵاهوو ئەکبەر"، "مەرگ بۆ ئیسرائیل"، "مەرگ بۆ ئەمریکا" سپاسی هێزە چەکدارەکانیان کرد.