سەرۆک کۆمار سەبارەت بە وەڵامدانەوەی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ ڕژێمی زایۆنی نووسی: ناتانیاهۆ دەبێ بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بە توندی لە دژی هەر هەڕەشەیەک وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ ڕژیم نووسی: بە پشت بەستن بە مافە ڕەواکان و بە ئامانجی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئێران و ناوچەکە، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی درایەوە.

ئەم چالاکییە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی و هاووڵاتیانی ئێران بوو. با نەتانیاهۆ بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵکو بە توندی بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک وەستاوە. ئەمە تەنها بەشێک لە دەسەڵاتی ئێمەیە. مەچنە ناو ململانێ لەگەڵ ئێران.