جەیمز جێفری جەختی کرد کە هێزەکانی کوردی سووریا هاوپەیمانی زۆر کاریگەر بۆ ئەمریکان، کەواتە ئەمریکا نایەوێت بەجێیان بهێڵێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی فاکس نیوز لەسەر گرینگایەتی هێزە کوردییەکانی سووریا بۆ ئەمریکا جەختی کرد.

ناوبراو وتی: کوردی سووریا هاوپەیمانی زۆر کاریگەری ئەمریکایە. هەر بۆیە ئەمریکا نایەوێت بەجێیان بهێڵیت.

جەیمز جێفری سەبارەت بە کاریگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دۆخی کوردی سووریا وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بۆ یارمەتی بە هێزە کوردییەکانی سووریا زۆر گرینگە. بۆیە، چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەتوانێت لەسەر دۆخی ئەوانیش کاریگەری نەرێنی دابنێت.

ناوبراو جەختی کرد کە هەم هێزە عێراقییەکان و هەم کوردی عێراقیش بۆ یارمەتی بە هێزە کوردییەکانی سووریا گرینگایەتیان هەیە.