مامۆستا مەحموود ئیبنی خەیات لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە گەلی چەوساوەی فەلەستین و لوبنان و هەموو موسڵمانانی جیهان، وتی: لە دەقی پیرۆزی قورئاندا هاتووە کە پیاوانی گەورە بەپێی پەیمانێک لەگەڵ خودادا بەستوویانە، لە ڕێی حەقدا شەهید بوون و کەسانێکیش چاوەروانی شەهادەتن و هیچکات لە پەیمانی خۆیان ناگەڕێنەوە.
ناوبراو وتیشی: گەلی فەلەستین و لوبنان بە بەرخۆدان هەمبەر بە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی وەستاون و بۆ گەیشتن بە سەرکەوتوون تا دوا دڵوپی خوێنیان بەرخۆدان دەکەن و شکست و لاوازی لە خۆیان نیشان نادەن.
Publish Date: ٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٥٣
پێشنوێژی هەینی سەقز وتی: گەلی فەلەستین و لوبنان بە بەرخۆدان هەمبەر بە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی وەستاون.