بەرخۆدانی عێراق ڕایگەیاند کە ٤ ئامانجی گرنگی لە سەرەزەوینە داگیرکراوەکان بە مووشەک و درۆن پێکاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، بەرخۆدانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پێناو درێژەی بەرخۆدان دژی داگیرکەران لە فەلەستین و لوبنان و لە کاردانەوە بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سفیل لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی سێپتامبێر، هیزەکانی بەرخۆدان ٤ ئامانجی گرنگیان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە مووشەک و درۆن پێکاوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بەرخۆدانی عێراق ئەو چوار ئامانجە بریتین لە: تلاڤیڤ بە مووشەکی ئەرقەب، حەیفا بە درۆن، بەندەر حەیفا بە درۆن و ناوەندی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە درۆن.
بەرخۆدانی عێراق جەختی لەوەش کرد کە کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان بۆ تێکشکاندنی دوژمنان بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.