سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند که یەکێک له سەرکردە گرنگەکانی پەکەکەیان له باکووری عێراق کوشتوه .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئاناتۆلی، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە یەکێک لە سەرکردەکانی پەکەکە بە نازناوی شیار موختار لە کاتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە باکووری عێراق کوژراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە تورکیا ڕایانگەیاند، ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا توانی لوقمان ئیسماعیل یەکێک لە سەرکردەکانی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باکووری عێراق بکوژێت.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند: هەواڵگری تورکیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە لوقمان ئیسماعیل کە بەڕەچەڵەک خەڵکی سووریایە لە باکوری عێراقە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەم کەسە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی ئەم گرووپەوە مەشقی پێکرابوو و لە نێوان ساڵانی 1996 بۆ 2004 چالاکیی چەکداریی دژی تورکیا ئەنجامداوە و دواتر چووەتە ناوچەی زاب.