سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە نووسینگەی بزووتنەوەی حزبوڵڵا لە تاران ڕێزی لە پێگەی بەرزی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەو بزووتنەوە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوون لە نووسینگەی بزووتنەوەی حزبوڵڵا لە تاران، شەهادەتی موجاهیدی گەورە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و دیکەی فەرماندەکانی ئەو بزووتنەوەیەی لە گەلی قارەمانی لوبنان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها تێنووسی بیرئانینی ئەمینداری گشتی و فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدانی حزبوڵڵای واژۆ کرد.