وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مەکتەبی سەید حەسەن نەسروڵڵا زیندوویە و ئێمە گومانێکمان نییە کە بەرەی بەرخۆدان و گەلی لوبنان مەرگی زایۆنیست و ئازادی قودس لە بەیتولموقەدەس بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراب لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی و هەمیشە سەرکەوتووی حزبوڵڵای لوبنان لە حەزرەتی بەقیەتوڵڵا و ڕێبەری ئێران و هەموو گەلی ئێران و هە،وو دەوڵەت و گەلانی پاڵپشتی ئامانجی فەلەستین و هەروەها خەڵکی هەمیشە خۆڕاگری غەززە و لە سەرووی هەموویانەوە گەلی لوبنان و حزبوڵڵا و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەرەخۆش دەکەم.

ناوبراو درێژەی دا: سەید حەسەن نەسروڵڵا شەهید بوو بەڵام مەکتەبی سەید حەسەن نەسروڵڵا زیندوویە و ئێمە گومانێکمان نییە کە بەرەی بەرخۆدان و گەلی لوبنان مەرگی زایۆنیست و ئازادی قودس لە بەیتولموقەدەوس بەڕێوە دەبەن.

کەنعانی وتی: ئەمریکا لە درێژەی پاڵپشتییەکانی خۆی لە ئیسرائیل هیچ دەستکەوتێکی ستراتیژیکی بەدەست نەهێناوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: دوای جەنایەتی ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی زاحیە بە بۆمبەکانی ئەمریکاوە بۆ تیرۆری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، کۆماری ئیسلامی ئیران هەوڵی سیاسی و یاسایی خۆی دەست پێکردووە. وەزیری دەرەوە لە نیۆیۆرک هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند. ئێمە بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی بەپەلەمان دەرکرد. بەڕێز عێراقچی بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وێڕا ئیدانە کردنی توندی ئەو جەنایەتە، هەڵوێستی ئێرانی ڕاگەیاند و داوای هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەو بارەوە کرد.

کەنعانی وتی: لە درێژەی شوێنگییرکان، باڵوێزی ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵوێستەکانی ئێرانی لە ئەو ابرەوە بە فەرمی راگەیاند. تیرۆری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و ڕاوێژکاری سپای پاسداران لە لایەن ئیسرائیەوە وەکوو هەڕەشەیەک لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتییە و هۆشداریمان دا کە بەردەوام بوونی ئەو هەوڵانە دەتوانێت ئاستی پێکدادانەکان پەرە پێبدات.

ناوبراو وتی: ئێران لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان پرسەکە شوێنگیری دەکات و هیچ یەکە لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.