سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، نووسی: کۆمەڵگای جیهانی فەرامۆش ناکەن کە فەرمانی ئەم هێرشە لە نیۆیۆرکەوە دەرکرابوو و ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە هاودەستیی زایۆنییەکان بپەڕێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە پەیامی سەرەخۆشی و پیرۆزبایی شەهیدبوونی سەعد حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە ڕێبەری باڵای ئێران، ڕایگەیاند: کۆمەڵگای جیهانی فەرامۆش ناکەن کە فەرمانی ئەم هێرشە لە نیۆیۆرکەوە دەرکرابوو و ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە هاودەستیی زایۆنییەکان بپەڕێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند: هێرشی تیرۆریستیی شەوی ٦ی ڕەزبەر بۆ سەر زاحییە و نەمانی کەسایەتیگەلێکی گەورەی بەرخۆدان و لە سەرووی هەموویانەوە شەهید نەسروڵڵا، درەختی پیرۆزی بەرخۆدان زایاتر لە جاران پتەوتر دەکات و ناوی سەید حەسەن تا هەمیشە بە ڕوخساری ئیسلامەوە دەدروشێتەوە.