کۆبوونەوەی جەماوەری لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هێرش بۆ سەر خەڵکی لوبنان و بۆردوومانی دڕندانەی بەیرووت لە ژێر ناوی "دەسپێکی نەسروڵڵا"، دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی شارەداری تاران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی خۆویستانە و جەماوەری بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی شۆڕشی و شەهیدپەروەری پایتەخت لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە مەیدانی فەلەستینی تاران دەستی پێکرد.

شایانی باسە ئەم کۆبوونوەیە لە دوای جەنایەتەکانی ڕۆژانی ڕابردووی زایۆنییەکان لە بۆدوومانی بەیرووت و کۆمەڵکوژیی خەڵکی بێ‌تاوان و بە ئامانجی شەرمەزارکردنی ئەو جەنایەتانە و پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان و غەزە بەڕیوە دەچێت.