سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە ئاماژە بە شەڕی نایەکسانی نێوان ڕژیمی زایۆنی و بەرەی بەرخۆدان، وتی: ئەم خەباتە تایبەتی فەلەستین نییە و چیتر خەبات بۆ کەرامەت و سەربەرزییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، عەمار حەکیم ڕایگەیاند: لە غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی و قودسدا منداڵان و ژنان بە لێشاو دەکوژرێن. لایەنی بەرامبەر فرۆکەی ئێف ٣٥ی هەیە. چەک و جیهازاتی بێ‌ئەژماری هەیە.

وتیشی: ئێمە پاڵپشتی گەلی فەلستینین، چونکە ئەو خەباتە تایبەت بەوان نییە و چیتر خەبات بۆ کەرامەت و سەربەرزییە. خەباتە بۆ سەربەرزیی موسڵمانان کە توانای بەرەبگاربوونەوەی ئەو ڕژیمە داگیرکەرەیان هەیە و بێ‌گومان سەرکەوتن بۆ ئیماندارانە.