سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە پەرەسەندنی پێکدادانەکان لە هەموو ناوچەکە، جەختی کرد: نابێت ئیزن بدەین لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە درێژەی سەفەرەکەیدا بۆ نیۆیۆرک، لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر هەوڵی ئیسرائیل بۆ تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە یەکەم ڕۆژی کاری خۆی و دان بەخۆداگرتنی ئێران لە ئەو بارەوە قسەی کرد.

پزشکیان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بەدوای ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکەیە، زیادی کرد: ئێران بە هیچ لەونێک بەدوای چەکی ئەتۆمیەوە نییە.

گۆترێشیش بە وتنی ئەوەی کە راگرتنی شەڕی غەززە یەکمایەتی ئێمەیە، وتی: ڕووداوی حەوتی ئۆکتۆبەر بە هیچ لەونێک جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە پاساو نادات.