وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ئەو قسانەی کە بەستوویانەتە زمانی دکتۆر پزشکیانەوە درۆیە و ئێران هیچ کات لە بیری سازان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت و نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی ڕایگەیاند: ئەو باسانەی کە بەستوویانەتە زمانی سەرۆک کۆمارەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران ئامادەی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئیسرائیلە، بە توندی وەدرۆ دەخەینەوە و وتی کە بەڕێز پزشکیان بەهیچ لەونێک ئاوەها قسەیەکی نەکردووە و جەختی کرد کە بە پێچەوانەی ئەوەی کە گێڕدراوەتەوە بەڕێز دکتۆر پزشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی نیۆیۆرک لە دیدار لەگەڵ هەندێک بەرپرسانی ئەمریکی بە توندی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و هێرشەکان بۆ سەر لوبنانی ئیدانە کردووە و جەختی کردووە کە ئەو جەناتەگەلە بە هیچ پێوەرێکی مرۆیی و نێودەوڵەتی ناپێوێت و ئەبێ ڕابگیردرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی کە ناوبراو ئاشکرایانە ڕایگەیاند کە ئەو جەنایەتانە لەوانە تیرحری شەهید هەنیە لە تاران بێ وەڵام نامێنێتەوە و ئەو وەڵامە لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت.

زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەدڵنیاییەوە هەمبەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر لوبنان بێ لایەن نابێت و بە شێوەی هەمەلایەنە بەرگری لە لوبنان دەکات.