وتەدانی مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ، کە بەشداری ٧٩هەمین دانیشتنی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، لە ئێستادا وتەدانەکەی دەستیپێکردووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعود پزشکیان، وێڕای بەشداری کردن لە لوتکەی "پەیمان بۆ داهاتوو" لە نیویۆرک، کە سەرۆک و سەرۆکی دەوڵەتان وتار سەبارەت بە بەرنامەکانی پەرەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتان و ڕێگاکانی جێگیر کردنی ئاشتی و ئاسایش، دەدەن، قسە دەکات.

پزشکیان لە قسەکانیدا وتی: گەیشتن بە ئاشتی و گەشەسەندن پێویستی بە ڕێزگرتن لە مافی وڵاتان بۆ گەشەپێدان و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دادپەروەری هەیە. گەمارۆی تاکلایەنە دەستکەوتی گەشەسەندنی بەردەوام ڕادەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆچوون و تێڕوانینەکانی خۆی سەبارەت بە بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕێکخراوەدا تۆمار دەکات.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: بەهێزکردنی سیستەمی فرەلایەنی بە مەبەستی ڕیشەکێش کردنی تەنگژەکانی وەک شەڕ، هەژاری، هەڵاواردن و برسێتی، پێویستە بنەمای کاری هاوبەش بێت بۆ داهاتوو.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕۆڵی کولتوور و بەها خێزانییەکان و پێویستیی دیالۆگی نێوان نەوەکان لە پێناو پاراستنی بەها کولتوورییەکان لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی ژنان و کچان و بەهێزکردنیان بە هیچ لەونێک نکۆڵی لێناکرێت.

سەرۆکی ئێران لە درێژەدا ڕایگەیاند: یەکمایەتییەکانی کارکردنی دەوڵەتەکەی من لەسەر ئاستی نەتەوەیی و ناوخۆی، هەر گرنگیدان بە تەندروستی، پەروەردەی گشتی، خۆشگوزەرانی گشتی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و کەمکردنەوەی هەموو جۆرە نایەکسانییەک، بەهێزکردن و چەسپاندنی ژاوەجێی بنەماڵەیی، کەمکردنەوەی هەژاری و هەڵاواردن، بڵاوکردنەوەی دادپەروەری لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، بەهێزکردنی ژنان و گەنجان و سوودوەرگرتن لە ژینگەی لەبار دەبێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بوونی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا وتی: ئێمە دەمانەوێت جیهانێکی خاوێن لە چەکی ئەتۆمی و ناوچەیەکی دوور لە چەکی کۆمەڵکوژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ هیچ پێشمەرجێک بێتە دی. ئێمە وەک قوربانییەکی تیرۆر هەمیشە پێشەنگ بووین لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە و ئامادەین هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەین کە بەدوای بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆردا دەگەڕێن.

ناوبراو بە ئاماژە بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: ئێران دەیەوێت ناوچەیەکی بەهێز، یەکگرتوو، ئەمن و سەقامگیر بێت کە تێیدا لە سەرچاوەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ هاوکاری بە ئاراستەی ئابووری کۆمەڵایەتی کەڵک وەربگیردرێت بۆ پێشکەوتن و چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە جینۆساید لە غەززە ڕایگەیاند: لە جیهانێکدا کە خەڵکی مەدەنی لە غەززە بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، تیرۆری کوێریژدەوڵەتی منداڵ و ژنان دەکوژێت و پشتگیری لە جینۆساید و تیرۆر دەکات، هیچ بەڵگەنامەیەک گەرەنتی دەستەبەرکردنی ئاشتی ناکات کۆتایی هاتنی داگیرکاری و کۆتایی هاتنی ئاپارتاید لە فەلەستین و ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە مەرجی پێشوەختە بۆ گەشەسەندن و ئاشتی جیهانییە.