سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەرەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ بەرپریانی باڵای ڕۆژنامە و ڕاگەیێندنەکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کە بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزیران سەردانی ئەمریکای کردووە، لە یەکەم ڕۆژی گەیشتنی بە نیۆیۆرک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای میدیاکانی ئەمریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران و ئەندامی ئەنجۆمەنی ستراتێژی دەوڵەت و عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێستای ئێران لەگەڵ پزشکیان لەم دیدارەدا ئامادەبوون و وڵامی پرسیاری میدیاکارانیان دایەوە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە باڵاکانی میدیای ئەمریکا، پزشکیان ڕایانگەیاند: ڕوانگەی ئێمە سەبارەت بە وڵاتەکەمان و ناوچەکە و جیهان؛ ڕوانگە شەفاف و ڕوونە.