بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا تا ساڵی 2019 یەکێک لە ئەندامانی وەبەرهێنەری بەشەکانی شەڕکەری ئێف 35 ی ئەمریکا بوو کە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس 400 لە ڕووسیا، لە ئەو بەرنامە کرایە دەرەوە، ئاڵبەت بە وتەی هەندێک لە کارناسان یەکێک لە هۆکارەکانی دەرکردنی تورکیا لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی شەڕکەری ئێف 35 ترس لە بەکارهێنانی تورکیا لە ئەو شەڕکەرە لە دژی هاوپەیمانی ئەمریکا لەوانە یوونان، قوبرس و کوردی سووریا بووە.
کەڵکوەرگرتنی تورکیا لە شەڕکەری ئێف 16 لە دژی کوردەکان لە عێراق و سووریا سەلمێندراوە و هەندێک لە گۆڤارە ئەمنییەکان وەکوو هیل، نەشناڵ ئینترست و ئەمریکەن ئینترپرایز بەهۆی کەڵکوەرگرتنی تورکیا لە ئەو شەڕکەرەی ئەمریکا لە دژی کوردی سووریا، ئەمریکای خستووەتە بەر ڕەخنەوە.
گۆڤاری یوونانی ئیکاسیمرینی لە ڕاپۆرتێکدا لە پێشنیاری ئەمریکا بە تورکیا بۆ چارەسەری چوونە دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی شەڕکەری ئێف 35 و هەوڵ بۆ چوونی ئەو دووبارەی ئەو وڵاتە بۆ ئەو بەرنامە و دەستپێڕاگەییشتنی پێشکەوتووترین شەڕکەری بەرەی شەشی ئەمریکا هەواڵی داوە.
بە گوێرەی نووسراوی ئەو گۆڤارە، دەوڵەتی جۆبایدن لە مانگی جوولای رابردوو پێشنیاری داوەتە تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس 400 کە لە ڕووسیای کڕیبوو بخاتە بەر دەستی ئەمریکا یان بیگوازێتەوە بۆ بەشی ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا لە بنکەی ئینجرلیک. ئەمریکاش دوابەدوای ئەوە دەتوانێت جارێکی دیکە تورکیا لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی ئێف 35 بەشدار بکات.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە بەکارهێنانی تورکیا لە شەڕکەری ئێف 16 لە دژی هاوپەیمانی ئەمریکا لەوانە کوردەکان لە عێڕاق وسووریا هۆشداریی داوە کە ئەو وڵاتە دەتوانێت ئێف 35 ی هە رلە دژی کوردەکان و یوونان و قوبرسیش بەکار بهێنیت.
ئیکاسیمرینی پاگەندەی کردووە کە تورکیا پێشنیارەکەی ئەمریکای ڕەت کردووەتەوە و ئامادە نەبووە سیستەمی بەرگری مووشکەی ئێس 400 رادەست یئەمریکا بکات بەڵام وتوویە دەتوانێت ئەو سیستەمە لە پاکێجێک بهێڵێتەوە و بەکاری نەهێنیت.