مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە نیۆیۆرک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵا گەیشتە فڕۆکەخانەی جۆن ئێف کێنێدی لە نیویۆرک.

سەرۆک کۆمار کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ٧٩هەمین کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتییەکان بۆ نیۆیۆرک سەفەری کردووە چەندین دیداریشی دەبێت.