وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: نزیکەی ساڵێک دوای دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەکە، نەتانیاهۆ هیچ کام لە ئامانجەکانی نەپێکاوە و ئێستا بە نائومێدیەوە هەوڵدەدات هەموو ناوچەکە پەلکێشی شەڕ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: نزیکەی ساڵێک دوای دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەکە، نەتانیاهۆ تا ئێستا بە هیچ کام لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە و ئێستا بە نائومێدیەوە لە هەوڵی ئەوەدایە هەموو ناوچەکە بگلێنێتە ناو شەڕەوە.

ڕاشیگەیاند: لە کاتێکدا ڕژێمی ئیسرائیل مردووەکانی خۆی دەشارێتەوە، حزبوڵڵا بە شانازییەوە قوربانیدانی شەهیدەکانی بۆ هەموومان نیشان دەدات.