سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری بەرپرسانی دەسەڵات و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری ئێران وتی: ئێمە ئەگەر یرکگرتوو بین و لە بەرانبەر دوژمناندا یەک بگرین ئیزن نادەین بیانییەکان هەرچییەک کە بیانەوێت بیکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشكیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری بەرپرسانی دەسەڵات، باڵوێز و میوانانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری ئێران کە ئەمڕۆ شەممە 31 ی خەرمانان لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ئێمە ئەگەر پێکەوە یەکگرتوو بین و لە بەرانبەر دوژمندا یەک بگرین ئیزن نادەین بیانییەکان ئەوەی کە دڵیان دەخوازێت ئەنجامی بدەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر سەرەڕای هەموو کێشەکان یەک بگرین، دەتوانین هەم کۆمەڵگا و وڵاتانی خۆمان ئاوەدان بکەینەوە و هەم وڵاتانی موسڵمان دەتوانن بە سەربڵندییەوە ژیان بکەن و پێوەندیان هەبێت پێکەوە.

سەرۆک کۆمار درێژەی دا: لە ئەو حاڵەتدایە کە وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن پێکەوە ئابووری ، فەرهەنگ و دانوستان و ئاسایشیان بپارێزن و ئیزن نەدەن بیانییەکان هەر کارێک کە دڵیان بخوازێت ئەنجامی بدەن.