ڕێبەری ئێران سزای نزیک بە سێ هەزار زیندانیی بەخشی یان داشکانی بۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد(د.خ) و ئیمام سادق (د.خ)، ڕێبەری ئێران داواکاری سەرۆکی دەسەڵاتی داد بۆ لێبوردن و داشکانی سزای نزیک بە سێ هەزار زیندانیی قبووڵ کرد.

موحسێنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە هاتنی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد و ئیمام سادق داوای لێبوردن و داشکان و گۆڕنی سزای دوو هەزار و هەشتسەد و هەشتا و حەوت سزاداراوی دادگاکانی گشتی، شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری و هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی کردبوو.