فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(SDF) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانی، لە ئامادەیی ئەو هێزانە بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان و لەوان تورکیا هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵووم کۆبانی لەو دانیشتنەدا بە داکۆکی لە ڕاهێنانی هێزەکان و پاڵپشتیی سەدەفە لە ئەنجومەنی سەربازی کۆبانی، جەختی کرد: لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرش و دەستێوەردانێکی سەربازی و ئەمنی لە ناوچەدا نابێ کۆتا بێین

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە زەروورەتی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ هەموو کێشەکان، ڕایگەیاند: ئامادەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان و تەنانەت لەگەڵ تورکیاشین.