وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی ئەم دواییەی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و پەرەپێدان بە پێوەندی لەگەڵ جیهان، کاردانەوەی ئەمریکای بەدواوە بوو.

بەم پێیە، مارک میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی خۆی لە ئەو بارەوە وتی: بەدڵنیایەوە ئێمە پێوەندی بەربڵاومان لەگەڵ خەڵکی ئێران هەیە و بەشێکی گەورە لە خەڵکی ئێران لە ئەمریکا ژیان دەکەن کە وادیارە ئەوە ڕووداوێکی زۆر گەورەیە.

ناوبراو لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە شکاندنی بەڵێنەکان لەلایەن ئەمریکاوە و چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دوژمنایەتی واشنتۆن لەگەڵ گەلی ئێران بە سەپاندنی گەمارۆکان، پاگەندەی کرد: ئەو برادەرییە ئەبێ لە کردەوەی ئێراندا نیشان بدرێت نەک بە قسە.ئەگەر ئەوان دەیانەوێت برادەری خۆیان بە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە نیشان بدەن ئەبێ پاڵپشتی خۆیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان رابگرن و چالاکی ئەتۆمی خۆیان ڕابگرن و ڕێگری بکەن لە گواستنەوەی مووشەک بۆ ڕووسیا و مافی مرۆڤیش لەبەرچاو بگرن.