ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوای دیدار لەگەڵ محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ڤیەنا لە بەرنامەی خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەسەر پرسی تەکنیکی و پاگەندە دووپاتەکان لەلەیەن ڕۆژاواوە گفتوگۆیان کرد.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی شەوی دووشەممە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەسەر گرینگایەتی پاراستنی هاوکارییەکانی خۆمان ڕێککەوتین.

گرۆسی زیادی کرد: بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی گرینگی تەکنیکی و سیسای بەم زووانە سەفەری تاران دەکەم.

نابراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە ناخی دڵەوە پێی خۆشە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دیدار بکات.