سەرۆک کۆمار لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ئەوڕۆ بە ئاماژە بە سەفەری بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و هەرێمی کوردستان، وتی: من و مەسعوود بارزانی هەر دوو ناومان مەسعوودە و لەدایکبووی شاری مەهابادین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ئەوڕۆی لە لە هۆڵی دانیشتنی سەرۆکانی تاران، لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری "العهد عراق" سەبارەت بە میکانیزمی پاوەجێی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات و لەوان ڕێککەوتنی ڕێگەئاسنی شەلمچە-بەسرە، وتی: لە عێراق زۆر سۆزدارانە و بەهەستەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردین و دیتمان کە لەباری فەرهەنگی، ئەخلاقی و باوەڕەوە زۆر لێک دەچین و جیاوازییەکی ئەوتۆمان نییە.

پزشکیان سەبارەت بە سەفەری بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەردانی هەرێمدا پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ‌کرا. بەتایبەت بەڕێز مەسعوود بارزانی کە هاوکات جگە لەوەی ناومان مەسعوودە، هەر دوو لەدایکبووی شاری مەهابادین و بەو پێیە زۆر باش دەتوانین پێکەوە پێوەندی بگرین. بەڵام ئەمریکا لەولا ئاژاوە دەنێتەوە و تاقمێک پڕ چەک دەکات بۆوەی ببنە مایەی ئاژاوە لەمبەر.

ڕاشیگەیاند: بڕیار وایە ئەوان ئاسایشی ئەولا بپاریزن و ئێمەش ئاسایشی ئێرە و بەوجۆرە پێوەندییەکانمان تۆکمە بکەین و ئابوورییەکی باشمان پێکەوە هەبێت و لە هەموو بوارەکاندا یارمەتیی یەکتری بدەین.