چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە 120 جار هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند لە 19 ی ئۆکتۆبەری 2023 تا ئەمڕۆوە، 137 هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر بنکەکانەی ئەمریکا لە سووریا کە 17 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلتنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و 120 هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە پارێزگاکانی ڕقە و حەسەکە ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە ، شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا سێ درۆن کە هێرشیان کردبووە سەر بنکە و فڕۆکەخانەی سەربازی خراب ئەلجیر، تێکشکاندووە.

زیاترین هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە نزیکی گۆڕەپانی نەوتی ئەلعمر و کۆنیکۆ . بە گشتی لە 10 مانگی ڕابردوودا 52 هیرش کراوەتە سەر ئەو دوو بنکە.